پەیمان عارف، چالاکی سیاسیی ۆپان ئێرانیستی ئێرانی، لە ئانکارا لە لایەن پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیاوە قۆڵبەست کرا. هاوسەری ناوبراو بۆ ماوەی نزیک بە دوو کاتژمێر، هەوڵی پۆلیسی تورکیا بۆ چوونە ناو ماڵەکەیانی لە ڕێگای پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکەوە گواستەوە. یەکێک لە تۆمەتەکانی عارف ئەوەیە کە گۆیا ناوبراو ئەندامی ڕێکخراوی فەتحوڵا گولەنە کە ئێستا لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی پێناسە دەکرێ.
عارف لەو ڤیدیۆیەدا هەڕەشە لە ئەردۆغان دەکات و دەڵێ کە "من تورکی ئێرانی تەورێزیم، لە نەوەکانی شا عەباس و شا سمایلی سەفەویم و گرتنی من وەک شکستی چاڵدۆران بۆ ئەردۆغان گران تەواو دەبێ".