`تاهیر خه‌لیلی`
چی بوو تاوانی ئه‌وانه‌ی وا له‌سێداره‌دران
غه‌یری دهمسۆزی وڵات و دوژمنی داگیركه‌ران
كوا له كوێیه ئه‌و كه‌سه‌ی لافی برایی لێدا، میله‌تی هێنایه مه‌یدان وا به‌ڵێنی پێ ئه‌دا، كوانێ ئه‌و دڵسۆزه‌ی وا ده‌شتی یاری میله‌تم، چی به‌سه‌ر هات كۆا له كوێیه گیری داوی میحنه‌تم،
دوژمنینه دڵنیا بن كۆرپهمانا دێته‌وه، ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و پێش له‌ناو ناچێته‌وه
قۆڕبهسهرتان ئیوه خاوه‌ن تۆپ و تهیاررهی شه‌ڕن
میله‌تی من خاوه‌نی تاریخ و بیر و باوه‌ڕن
گه‌رچی نوكی نێزهتان سووره به‌خوێنی لاوی من
با له‌نێو یادا بمێنێ تا وه‌كوو ریسوا ئه‌بن